کوردستانی

بڕیار لەسەر تاپۆکردنی زیاتر لە چوار هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیار لەسەر تاپۆکردنی زیاتر لە چوار هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دەدرێت
مەودا میدیا-

 سەرۆکی شارەوانی هەولێر رایدەگەیەنت بڕیاری تاپۆکردنی چوار هەزار و 859 یەکەی نیشتەجێبوونی نێو پڕۆژەکانی وەبەرهێنان دەدرێت، ئاماژەی بەوەشکرد  ئەمڕۆ لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنان چەند پڕۆژەیەکی تاپۆکردنی زەوییەکانی نیشتەجێبوون لەناو پرۆژەکانی وەبەرهێنان رادەگەیەنن.

عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر راگەیاند "دوای ئەوەی حکومەتی هەرێم لە 5\5\2020 بڕیاری تەملیککردنی نزیکەی 80 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی دەرکرد، ئەمڕۆ لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنان چەند پرۆژەیەکی تاپۆکردنی زەوییەکانی نیشتەجێبوون لەناو پڕۆژەکانی وەبەرهێنان رادەگەیەنن".

ئەوەشی خستەڕوو "بڕیاری تاپۆکردنی چوار هەزار و 859 یەکەی نیشتەجێبوون لە شەش پرۆژەی وەبەرهێنان لە سنووری شارەوانییەکانی هەولێر دەدرێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan