کوردستانی

مستەفا كازمی و نێچیرڤان بارزانی كۆدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مستەفا كازمی و نێچیرڤان بارزانی كۆدەبنەوە
مەودا میدیا-سەركۆ جەمال

سەرچاوەیەك ئاشكرایكرد، سبەینێ مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە هەولێر كۆدەبنەوە.

بەپێی زانیارییەكانی مەودا، مستەفا كازمی لەدوای كۆبوونەوەكەی لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بڕیارە سەردانی سلێمانی بكات و چاوی بە بەرپرسانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بكەوێت، دواتریش لەبەرنامەی سەردانەكەیدا هەیە كە بچێتە پارێزگای هەڵەبجە.

 ئەمڕۆ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق بەسەردانێكی فەرمی گەیشتە هەرێمی كوردستان و چاوی بە سەرۆكی حكومەتی هەرێم و جێگری سەرۆكی حكومەت و ژمارەیەك لە بەرپرسانی باڵای حكومی و حزبی كەوت، هەروەها سەردانی دەروازی سنووری ئیبراهیم خەلیلی كرد لە پارێزگای دهۆك.


Qaiwan
Qaiwan