کوردستانی
مستەفا كازمی سەبارەت بە رێككەوتن لەگەڵ هەرێم چی بە مەسروور بارزانی وتووە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
لەمیانی كۆبوونەوەیاندا كە ئەمڕۆ لە هەولێر بەڕێوەچوو، هەریەك لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق و مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كورستان، ئامادەییان بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دەربڕیوە.
نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا سەبارەت بە كۆبوونەوەی لەگەڵ مەسرور بارزانی و ژمارەیەك لە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان لە هەولێر، رایگەیاند "ئێستا دەرفەتێك هاتووەتە پێش بۆ كاری هاوبەش، هەروەك چۆن پێشتر هاوكاری و هەماهەنگی هێزە ئەمنییەكانی هەردوولا بەشداربوون لە باش بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان لەدژی داعش".
مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق باسی لەوە كردووە كە "سەروەریی عیراق ئەو دەستەواژەیەیە كە ئێمە هەموو عیراقییەكان، پێكەوە كۆدەكاتەوە و گرنگە كە پەلە بكرێت لە ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە".
بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەی كازمی، مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە شاندەكەی حكومەتی عیراقی راگەیاندووە "دڵخۆشە بە سەردانەكە و ئامادەیی خۆیشی راگەیاندووە بۆ چارەسەركردنی سەرجەم كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوانیان، بەتایبەت چاوی لە چارەسەری درێژخایەنە".

بیروڕا