کوردستانی
پەكەكە وەڵامی لێدوانی وەزیری دەرەوەی توركیا لەبارەی كۆنترۆڵكردنی هەولێر دەداتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
كۆمیتەی دیپلۆماسی پارتی كرێكارانی كوردستان- پەكەكە، وەڵامی مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا دەداتەوە كە وتبووی "پەكەكە بە نیازی كۆنترۆڵكردنی هەولێرە و سلێمانی داگیركردووە".
كۆمیتەی دیپلۆماسی پەكەكە رایگەیاندووە "رۆژەڤێك وەك كۆنترۆڵكردنی هەولێر، تەنها دەتوانێت لە پلانی ناوەندی شەڕی دەوڵەتی توركیادا بێت".
لە دەقی راگەیەندراوەكەی كۆمیتەی دیپلۆماسی پەكەكەدا هاتووە "هێرشی دەوڵەتی داگیركەری توركیا كە 16ی مانگی 6ی ئەمساڵ، لە هەفتانینی سەربە هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا دەستیپێكرد، بەردەوامە، رای گشتی كوردستان و جیهان دەزانێت كە پارتی بە شاراوە و بە دزییەوە پشتیوانیی داگیركاریی دەوڵەتی توركیای كردووە، پارتی بە بیانووی هەبوونی پەكەكە و گەریلاكانی، رەوایەتی بە هێرشی داگیركەرانە و پاكتاوكەرانەی بۆسەر هەفتانین، شەنگال و مەخمور دەدات و مافدارانە پێناسەی دەكات، ئامانجی ئەو هەموو راگەیاندراوەیان شاردنەوەی ئەو هاوكارییە ئاشكرا و شاراوانەیە".
لەبەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەی كۆمیتەی دیپلۆماسی پەكەكەدا هاتووە "مافی پەكەكە و گەریلاكانی ئازادیی كوردستانە كە لە هەموو كوردستان بن و تێكۆشان بكەن، پەكەكە ئەو هێزە نییە رەوایەتی بە داگیركەری كوردستان بدات و بیناسێت، تێكۆشان لەدژی فراوانخوازیی و بەرخۆدان لەدژی وەك ستراتیژی سەرەكیی خۆی دیاریكردووە، وەكچۆن مافی هەموو رێكخستنێكی دیكەی كوردە لە چوارپارچەی كوردستان رێكخستنی خۆی بكات و تێبكۆشێت، ئەمە پڕ بە باڵای پەكەكەیە، پەكەكە لە تێكۆشانی ئازادكردنی كوردستاندا، بەرخۆدان وەك رێبازێكی زۆر گرنگ دەبینێت، لەگەڵ بەرخۆدانی سیاسی، كۆمەڵایەتی، دیپلۆماسی، بەرخۆدانی سەربازیی-گەریلاییش یەكێك لە رێبازەكانی تێكۆشانە، بەرخۆدان و تێكۆشانی گەریلا لە ئازادكردنی كوردستان وەك راسپاردەیەكی سەرەكی دەبینێت".
وەك كۆمیتەی دیپلۆماسی پەكەكە رایگەیاندووە "لەگەڵ ئەوەشدا ئاشكرایە، بە هەڵە زانینی بەرخودانی چەكداری و تێكۆشان لەدژی ئەو داگیركەرییە، كە پەدەكە پڕوپاگەندەی بۆ دەكات و دەڵێت، ئەوە بەرخودانە زیان لە دەستكەوتەكانی كورد دەدات، بێگومان پڕوپاگەندە و كارێكی چەواشەكارانەیە، پەكەكە و گەریلا مسۆگەری و دڵنیایین بۆ هەموو دەستكەوتەكانی كوردستان، ئەمە بۆ ئەوەیە كە هاوكارییەكانی خۆیان لەناو هاوپەیمانی تەنگاوكردن و بێكاریگەركردنی پەكەكە بشارنەوە، پەدەكە بە ساڵان دژی مشەخۆری تێكۆشانی پێشمەرگایەتیی كردووە، ئەگەر پەدەكە ئەمڕۆ تێكۆشان و بەرخۆدانی پێشمەرگە بە هەڵە دەبینێت، پێویستە ئاشكرای بكات، ئەگەریش نا، پێویستە ئەمڕۆ سیاسەتی پێچەوانە نیشاندانی بەرخۆدانی گەریلا و رەشكردنی رەتبكاتەوە".
لەكۆتایی راگەیەندراوی كۆمیتەی دیپلۆماسی پەكەكە هاتووە "كاتێك داعش هێرشی كردە سەر دەستكەوتەكانی باشور، كاتێكی هێرشی كردە سەر مەخمور وشەنگال، ئەوانەی داوای تێكۆشانی گەریلایان كرد، ئەمڕۆ ناتوانن بڵێن تێكۆشان دژی دەوڵەتی توركیا هەڵەیە، تێكۆشانی سیاسی و دیاردەی بەڕێوبەرایەتی بەرپرسیار ئەگەر مرۆڤ جدیی بێت تێیدا، پێویستیی ئەوەیە هەڵسەنگاندنەكانی خۆی پوچەڵ نەكاتەوە و بەردەوام بێت، بەپێی كات و ئەو پەیوەندیانەی تێكەوتووە، كاتێك مرۆڤ وتنی دوێنێ خۆی رەتدەكاتەوە، دەیباتە ژێر پرسیار، ڕاگەیاندنی ئەوەی كە پەكەكە بەنیازە هەولێر كۆنترۆڵ بكات، لە زاری مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی فاشیستی توركیا، بێچارەبوونیان لە بەرامبەر بەرخۆدانی گەریلا نیشان دەدات، پەكەكە وەك پارتێكی كوردستانی، هەبوونی خۆی لە هەموو مەیدانەكانی كوردستان بەردەوام دەكات، هەولێر پایتەختی كوردستانە، سلێمانی دووەم شاری گەورەیە، هەم ئەو شارە و هەمیش گەلەكەمان لە باشووری كوردستان، رێزێكی زۆر گەورە لە تێكۆشانی پەكەكە و گەریلا قارەمانەكان و لایەنگرەكانیان دەگرن، پەكەكە بەڵێن و پەیمانی داوە، كە گەلی كوردستان لە هەموو ناوچەكاندا بە هەموو هێزی خۆییەوە بپارێزێت و بەو بەرپرسیارییەوە بجوڵێتەوە، لەبەر ئەوەش دەكرێت داگیركردنی هەولێر تەنها لە ناو پلانی ناوەندی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی توركیادا بێت، ئامانجی ئێمە وەك پەكەكە ئەوەیە، كە كۆتایی بە داگیركاریی دەوڵەتی توركیا لە كوردستان بێنین و كوردستان ئازاد بكەین، ئەو گەمانەی دەوڵەتی توركیا لە ئێستاوە پووچەڵكراوەتەوە و لە پێش هەموو شوێنێكیش لە هەولێر و سلێمانی و هەموو باشووری كوردستاندا ئیدانە كراوە".