کوردستانی

لەماوەی 24 كاتژمێردا 24 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەماوەی 24 كاتژمێردا  24 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
مەودا میدیا-سەركۆ جەمال

بەپێی ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 591 كەس لە هەرێم تووشبوونیان بە كۆرۆنا تۆماركراوە، هەروەها 461 تووشبووش ڤایرۆسەكەیان تێپەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.

بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 24 كەس كە هەڵگری ڤایرۆسەكە بوون گیانیان لەدەستداوە، بەوەش كۆی ئەو كەسانەی بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە هەزار و 289 كەس لەسەرتاسەری هەرێم.

دەقی راگەیەندراوەكە
 ڕاگەیاندراوی (٢٤) كاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ   COVID19                         ژمارە (١٩٧)

١. كەرەنتین: (هیچ هاوڵاتی نوێ كەرەنتین نەكراون)
هیچ هاوڵاتی لە كەرەنتینن نەماونەتەوە.

٢. پشكنین: (٥٣٥٠ پشكنینی نوێ) 
(١٨٢٠ هەولێر)، (٦٨٠ سلێمانی، ١٤٣ گەرمیان)، (٢٦٧٣ دهۆك)، (٣٤ هەڵەبجە)

٣. تووشبوو: (٥٩١ تووشبووی نوێ)
(١٩٤ هەولێر)
(٨٧ سلێمانی، ٢٨ گەرمیان)
(٢٥٩ دهۆك)
(٢٣ هەڵەبجە)
٤. چاكبوون: (٤٦١ چاكبوون)
(٢٢٥ هەولێر)
(١٨ سلێمانی، ٣١ گەرمیان)
(١٥٧ دهۆك)
(٣٠ هەڵەبجە)

٥. مردن: (٢٤ مردن)
(٨ هەولێر)
(٣ سلێمانی، ٣ گەرمیان، ١ ڕاپەڕین)
(٨ دهۆك)
(١ هەڵەبجە)
ئاماری گشتی:
كەڕەنتین هاوڵاتی (٢١٨٧١) (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشكنین (٣٦٥٠٥٧) (١٤٠٤٩٣ هەولێر، ٩٦٣٩٢ سلێمانی، ١٢٤٧٣٣ دهۆك، ٣٤٣٩ هەڵەبجە)
تووشبوون (٣٤٨٢١) (١٣٧٦٩ هەولێر، ١٣١٨٠ سلێمانی، ٦٧١٠ دهۆك، ١١٦٢ هەڵەبجە)
چاكبوون (٢٢٠١٧) (٩٩٧٧ هەولێر، ٨٧٥٧ سلێمانی، ٢٢٠٩ دهۆك، ١٠٧٤ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر (١١٥١٥) (٣٣١٥ هەولێر، ٣٧٢٦ سلێمانی، ٤٤٠٦ دهۆك، ٦٨ هەڵەبجە)
مردن (١٢٨٩) (٤٧٧ هەولێر، ٦٩٧ سلێمانی، ٩٥ دهۆك ، ٢٠ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لەم لینكە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی تر داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 
 
 وەزارەتی تەندروستی         
حكومەتی هەرێمی كوردستان    
١٠ی ئەیلول ٢٠٢٠


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب