کوردستانی

وردەكاری سەردانی مستەفا كازمی بۆ سلێمانی و هەڵەبجە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وردەكاری سەردانی مستەفا كازمی بۆ سلێمانی  و هەڵەبجە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، دوای ئەوەی ئەمڕۆ سەردانی هەولێری كرد و دوانیوەڕۆی ئەمڕۆش گەیشتە دهۆك، بڕیارە  و سبەینێش سەردانی سلێمانی و هەڵەبجە و مەرزی باشماخ بكات.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە، گەیشتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حكومەتی هەرێم كۆبووەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆش سەردانی پارێزگای دهۆكی كرد و سەردانی كەمپی ئاوارەكانی شنگال و دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیی كرد.

بەپێی زانیارییەكانی مەودا میدیا، مستەفا كازمی ئەمشەو لە هەولێر دەمێنێتەوە و بڕیاریشە سبەینێ لەرێگەی فڕۆكەخانەی سلێمانیەوە بگاتە سلێمانی و لەلایەن پارێزگار و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومی و حیزبی پێشوازی لێبكرێت و چەند كۆبونەوە و دیدارێكیش ئەنجام بدات.

هەر بەپێی زانیارییەكان، سەرۆك وەزیرانی عیراق سبەینێ سەردانی پارێزگای هەڵەبجە دەكات و بەنیازیشە لەوێوە  مەرزی باشماخ بەسەر بكاتەوە.



Qaiwan
Qaiwan