کوردستانی
یەكەم لێدوانی كازمی لە دەروازی سنوری ئیبراهیم خەلیلەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-سەركۆ جەمال
لەچوارچێوەی سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان، سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیلی كرد و لەگەڵ چەند بەرپرسێكی دەروازە نێودەوڵەتییەكە كۆبووەوە.
بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بەدواداچوونی بۆ كار و رێكارەكانی تایبەت بە گومرگ و باج لە دەروازەكە كردووە.
لە میانی سەردانەكەی بۆ ئەو دەروازە سنوورییە، كازمی بە بەرپرسانی دەروازەكەی وتووە "سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی هەوڵەكانیان دێت بۆ كاری تەواوكاریی هاوبەش لەنێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەموو بوارەكاندا، لەنێویاندا چالاككردنی كار لە دەروازە نێدەوڵەتییەكان".
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سەرۆكوەزیرانی عیراق راشیگەیاندووە "كەشێكی ئەرێنی لە هەولێر هەستپێكردووە، ئەوەش خزمەت بە وڵات و گەلی عیراق دەكات".
مستەفا كازمی ئاماژەی بەوەداوە "پێویستە پەرە بە كارەكانی دەروازەی سنوووریی ئیبراهیم خەلیل بدرێت، بەم نزیكانەش لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و عیراق بەمەبەستی هاوئاهەنگیی زیاتر كۆدەبنەوە".
هەر لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ زاخۆ، كازمی كامپی ئاوارەكانی قادیای بەسەركردەوە و وتی "كاری لەپێشینەیان گەڕاندنەوەی ئاوارەكانە بۆ شوێنەكانی خۆیان و دەستەبەركردنی تەواوی خزمەتگوزارییەكان بۆ كامپی قادیا و تەواوی كامپەكانی دیكە".