کوردستانی

كازمی چی بە خۆپیشاندەرانی سلێمانی وت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


كازمی چی بە خۆپیشاندەرانی سلێمانی وت؟
مەودا میدیا-سەركۆ جەمال

 سەرۆك وەزیرانی عیراق لە بەردەم فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی چووە ناو ئەو هاوڵاتیانەی كە بەمەبەستی گەیاندنی داواكارییەكانیان گردبوونەوەیان ئەنجامدابوو، بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەكانی پێدان.

ئەمڕۆ ژمارەیەك لە مووچەخۆران و جووتیارانی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی گەیاندنی داواكارییەكانیان بە مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لەبەردەم فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی گردبوونەوە.

ئەو هاوڵاتیانە چەند لافیتەیەكیان بەرزكردبووەوە كە تێیدا داوای گێڕاندنەوەی شایستەداراییەكانی جووتیارانی هەرێمیان دەكرد و بەخێرهاتنی سەرۆك وەزیرانی عیراقیان دەكرد.

مستەفا كازمیی چووە لای هاوڵاتیان و گوێبیستی داواكارییەكانیان بوو و بەڵێنی پێدان كە داواكارییەكانیان جێبەجێ بكات، هاوكات لەبەردەم بینای پارێزگای سلێمانیش ژمارەیەك مامۆستا گردبوونەوەیان ئەنجامدابوو و یاداشتێكیشیان لەبارەی داواكارییەكانیانەوە گەیاندە تیمی كازمیی.

ئەو مامۆستایانە داوایان لە سەرۆك وەزیران دەكرد كە مووچەكانیان راستەوخۆ لە بەغداوە دابینبكرێت و لقی بانكەكانی رافیدەین و رەشید لە هەرێمی كوردستان بكرێنەوە بەمەبەستی پێدانی پێشینە، هەروەها داوایان دەكرد هەمان ماف و شایستەكانی مامۆستایانی عیراق بۆ مامۆستایانی هەرێمی كوردستانیش دابین بكرێت.


Qaiwan
Qaiwan