کوردستانی
حەوت زیندانیكراوی كورد لەئێران سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بە پێی راگەیەندراوێكی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان، حەوت زیندانیكراوی سوننە مەزهەبی كورد لەلایەن دادگای كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەیان پەسەند كراوە و گیراوێكی دیكەش سێ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپێندراوە.
كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان رایگەیاندووە " رۆژی 10ی 9ی 2020 لقی 38ی دادگای باڵای ئێران بۆ جاری سێیەم سزای سێدارەی بۆ حەوت زیندانی ئایینی- سیاسی كورد بە ناوەكانی (فەرهاد سەلیمی، قاسم ئابەستە، داوود عەبدۆڵڵایی، ئەیوب كەریمی، ئەنوەر خزری، خوسرۆ بەشارەت و كامەران شێخە) پشتڕاست كردەوە".
وەك ئەو كۆمەڵەیە ئاماژەی پێكردووە "پشتراست كردنەوەی حوكمی لە سێدارەدانی ئەو كەسانە لە كاتێكدایە كە لە كاتی لێپرسینەوەدا ئەشكەنجە دراون و مافی پارێزەریان لێ سەندرابوەوە، ئەم حەوت زیندانیە 11ساڵ پێش ئێستا دەستگیر كراون و ئێستاكە لە زیندانی گەوهەردەشتی كەرەج بەندن".
كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان راشیگەیاندووە "لە شاری خۆڕەم ئاوای پارێزگای لۆڕستانیش گیراوێكی سیاسی كورد بە ناوی (وەلی قەرەباشی) تەمەن 41 ساڵ كە لە ناڕەزایەتیەكانی ساڵی 2019 دەستگیر كرابوو لەلایەن دادگای پێداچوونەوەوە بەسێ ساڵ و سێ مانگ زیندان سزا دراوە".