کوردستانی

مستەفا كازمی گەیشتە هەڵەبجە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 مستەفا كازمی گەیشتە هەڵەبجە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، دوای ئەوەی بە سەردانێك گەیشتە سلێمانی، پاش كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی حكومی و حزبی لەسلێمانی گەیشتە هەڵەبجە.

مستەفا كازمی لە سەردانەكەیدا بۆ هەڵەبجە تاجە گوڵینە لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجە دادەنێت، بڕیاریشە لەگەڵ پارێزگار و چەند بەرپرسێكی دیكەی شارەكەدا كۆببێتەوە.

دوابەدوای سەردانەكەشی بۆ هەڵەبجە بڕیارە مستەفا كازمی بچێتە مەرزی نێودەوڵەتی باشماغ و لەوێ سەردانەكەی كۆتایی پێبهێنێت و بەرەو بەغدا بگەڕێتەوە.

Qaiwan
Qaiwan