کوردستانی

كازمی: كۆمەڵكوژی هەڵەبجە ژانێكە بۆ مرۆڤایەتی

مەودا میدیا - سلێمانی |


كازمی: كۆمەڵكوژی هەڵەبجە ژانێكە بۆ مرۆڤایەتی
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

 سەرۆك وەزیرانی عیراق لەكاتی سەردانكردنی مۆنیۆمێنتی شەهیدان لە هەڵەبجە تاجەگوڵینەی لەسەر پەیكەری عومەری خاوەر دانا و رایگەیاند، داواكاریی بەپارێزگاكردنی هەڵەبجەی بەدەستگەیشتووە، باسی لەوەشكرد لیژنەیەك پێكدەهێنن بۆ لێكۆڵینەوە لەو داواكارییە.

لەمیانی سەردانەكەیدا مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق، قسەی بۆ رۆژنامەنوسان كرد و  وتی "كۆمەڵكوژیی هەڵەبجە ژانێكە بۆ مرۆڤایەتی و خەڵكی عیراق، ئێستاش كاتی ئەوەیە ئەو ژانە بكرێتە بكرێتە دەرفەتێكی هیوا بۆ خەڵكی شارەكە". 

 كازمی وتیشی "دەرفەتی هیواش داواكانی ئێوەیە بە لێكۆڵینەوە لە داواكەتان بۆ بە پارێزگاكردنی ئەم شارە، ئەم داوایەم وەرگرتووە، لیژنەیەك پێكدەهێنین بۆ لێكۆڵینەوە لێی، بە مەبەستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و هاوكاری بۆ ئەم شارە كە تووشی كارەساتێكی گەورە بووە".

Qaiwan
Qaiwan