کوردستانی
بەڕێوەبەرایەتی ئاو چەند ناوچەیەك ئاگادار دەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند "بەهۆی بوونی كێشەی كارەبا لە پڕۆژەی هێڵی دووی ئاوی دوكان سلێمانی ، دابەشكردنی ئاو بۆ ماوەیەك دوادەكەوێت".
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند، دابەشكردنی ئاو لە گەڕەكەكانی شاری سلێمانی و قەزاو ناحیەكانی چەمچەماڵ، شۆڕش، بازیان، ئەلڵایی، گۆپاڵە و پیرەمەگرون بۆ ماوەیەك دوادەكەوێت.
لە ماوەی رابردوودا، بە هەمان هۆكار بۆ چەند رۆژێك لە هەمان ئەو ناوچانەدا دابەشكردنی ئاو دوادەكەوت، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی هۆكاری ئەم كێشەیە بۆ نەبوونی بڕی كارەبای پێویست دەگەڕێنێتەوە و دەڵێن لە هەوڵی چارەسەركردنیدان.