کوردستانی

سێ پرۆژەی گرنگ لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ پرۆژەی گرنگ لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێن
مەودا میدیا-

وەزارەتی کارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت سێ پرۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە هەریەک لە هەولێر و سلێمانی و گەرمیان جێبەجێ دەکرێت، ئاماژە بەوەشکراوە ئەو سێ پرۆژەیە بۆ بەرهەمهێنانی 25 مێگاوات كارەبایە.

لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند "وەزارەتی كارەبا لەدوا قۆناغەكانی ئامادەكردنی تەندەرە بۆ جێبەجێكردنی سێ پرۆژەی گرنگی بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر لە پارێزگای هەولێر و پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان، بۆ ئەم مەبەستەش بەمنزیكانە بانگێشتی كۆمپانیاكان دەكات"

هەروەها دیار بابان، بەڕێوەبەری گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وەزارەت رایگەیاند "ئەم سێ پرۆژەیە بۆ بەرهەمهێنانی 25 مێگاوات كارەبایە لە پارێزگای هەولێر و 25 مێگاوات لە پارێزگای سلێمانی و هاوکات، 25 مێگاوات کارەباش لە ئیدارەی گەرمیان".

ئاماژەی بەوەشکرد  "واتە بڕی 75 مێگاوات كارەبا بە وزەی خۆر كارەبا بەرهەمدەهێنرێت، ئەمەش هەنگاوێكی گرنگی وەزارەتە بۆ پشتبەستن بە سەرچاوەی خۆر كە لە رووی كەڵكی ئابورییەوە بۆ كەمكردنەوەی خەرجی تێچوونی سوتەمەنی گرنگە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan