کوردستانی
بەبێ هیچ پاساوێک بەشێکی گرنگ لە زانکۆیەکی هەرێمی کوردستان دادەخرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لەسەر داوای سەرۆکی زانکۆی چەرمو لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی بڕیاری داخستنی بەشی زمانی کوردی و بەشی پەروەردەی تایبەت دراوە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمەش ناڕەزایەتی مامۆستایانی بەشەکە و زانکۆکەی لێکەوتووەتەوە و بە کارێکی نایاسایی ناودەبەن.
دکتۆرە نیکولا ئەشرەف نامیق شاڵی، مامۆستا لە بەشی کارگێڕی گشتی و بەڕێوەبەردنی سامانی سروشتی لە زانکۆی چەرمو بە مەدوا میدیای راگەیاند "زانکۆی چەرمو زانکۆیەکی حکومیە و تازەیە چەند کۆلیژێک لەخۆدەگرێت، هەروەها لەوەتەی سەرۆکی زانکۆکە دانراوە بێگەڕانەوە بۆ لیژنە زانستییەکان بە ئارەزووی خۆی بەش دەکاتەوە بەش دادەخات بێوەی بگەڕێتەوە بۆ سەر یاسای خوێندنی باڵا، کە پێویست دەکات پێش ئەوەی بەش بکرێتەوە و بەش دابخرێت دەبێت پرس بە لیژنەی زانستی بەشەکان بکرێت، سەرۆکی زانکۆی چەرمو بە تاکڕەوانە ئەو بڕیارە دەدات".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئێستادا بڕیار دراوە بە داخستی بەشی کوردی و بەشی پەروەردەی تایبەت لە زانکۆی چەرمو"، ئەوەشی خستەڕوو "ئێمە زیاتر ناڕەزایەتییمان لەسەر داخستنی بەشی کوردییە، چونکە ئەوە ناسنامەی نەتەوەیی و زمانی دایکە".
دکتۆرە نیکولا باسی لەوەشکردووە "داخستنی هەر بەشێک بەپێی یاسای دەبێت پاساوێکی هەبێت، بەڵام داخستنی ئەم بەشە هیچ پاساوێکی بەهێزی نییە و تاکە پاساو ئەوەیە کە سەرۆکی زانکۆی چەرمو دەڵێت ئەم بەشە بازاڕی کاری نییە، هەروەها بابەتی نەبوونی بازاڕی کار پەیوەندیی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی نییە بە پرۆسەی فێربوون و زانست و زانین".
ناوبراو وتی "وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وەڵامی زانکۆی چەرموی داوەتەوە و بڕیاری هەڵپەساردنی بەشی کوردی و بەشی پەروەردەی تایبەتی داوە لە زانکۆکە، ئەمەش کە بۆ کەمتەرخەمی هەموو لایەنەکان دەگەڕێتەوە"، وتیشی "مامۆستایانی بەشی کوردی و بەشێک لە مامۆستایانی زانکۆ سبەی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا یاداشتێک دەخوێنینەوە، ئەگەر بزانین بڕیارەکە هەڵنەوەشێتەوە ئەوا خۆپێشاندان ئەنجام دەدەین".
س.س