کوردستانی
زانیاری نوێ لەبارەی کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت بەم نزیکانە یەکێتی و پارتی کۆبوونەوە ئەنجام دەدەن، ئاماژە بەوەشدەکات ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی ئەم هەفتەیە کۆنابێتەوە.
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی بە مەودا میدیای راگەیاند "1ی ئەیلولی 2020 ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆبووەتەوە، هیچ بڕیارێکیش نییە ئەم هەفتەیە کۆبێتەوە".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی لەبارەی کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتییەوە ئاماژەی بەوەکرد "لە ئایندەیەکی نزیکدا یەکێتی و پارتی کۆبوونەوە ئەنجام دەدەن".
جێگای ئاماژەیە لە ماوەی رابردوودا، یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان چەند کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا بۆ گفتوگۆکرتن لەبارەی کێشەکانی نێوانیان و رێککەوتنی بەغدا و هەرێمی کوردستان.