کوردستانی
دوو برا لەکاتی مەلەکردندا خنکان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرگری شارستانی دهۆک خنکاندنی دوو برای لە بەنداوی موسڵدا راگەیاند، کە لەکاتی مەلەکردندا هەردووکیان پێکەوە خنکاون و خەڵکی رۆژئاوای کوردستانن.
بەرگری شارستانی دهۆک خنکاندنی دوو برای لە بەنداوی موسڵدا راگەیاند، کە لەکاتی مەلەکردندا هەردووکیان پێکەوە خنکاون و خەڵکی رۆژئاوای کوردستانن.
بەرگری شارستانی دهۆک راگەیاند "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو کەس کە برای یەکتریبوون، لە سنوری گوندی جەمبۆری سەر بە ناحیەی فەیدێ لە کاتی مەلەکردندا لە بەنداوی موسڵدا خنکان".
ئاماژە بەوەشکراوە "ئەو دوو برایە خەڵکی رۆژئاوای کوردستانن و تەمەنیان 14 و 16 ساڵە و بە مەبەستی گەشت و سەیران سەردانی ئەو ناوچەیەیان کردووە، لەلایەن تیمەکانمانەوە تەرمەکانیان دەرهێنراوە".
س.س
س.س