کوردستانی

وەزارەتی پەروەردە خوێندكاران ئاگادار دەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی پەروەردە خوێندكاران ئاگادار دەكاتەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

دوای ئەوەی شەوی رابردوو وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلی 12 ئامادەیی  راگەیاند، لە ئاگادارییەكدا رایدەگەیەنێت "خوێندكاران لەكاتی هەبونی ناڕەزایی لە دەرەنجامی نمرەكانتان، دەتوانن لە سنوری پەروەردەی قەزاكان فۆرمی سكاڵا (اعتراچ) پڕبكەنەوە، بە دڵنیایی بە وردی لە سكاڵاكانتان دەكۆڵینەوە"
.
دەقی ئاگادارییەكە
ئاگاداری:
1- قوتابیان و خوێندكارانی ئازیز دەكەینەوە كە پەڵپ (اعتراچ) لە ڕۆژی دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەكان دەست پێدەكات وە كۆتا وادە ٢٠٢٠/٠٩/١٥ دەبێت تا تەواوبوونی كاتی دەوامی فەرمی.
2- سەرجەم قوتابخانەكان و خوێندنگاكان دەكەینەوە كە لەماوەی دیاریكراو بۆ پەڵپ گرتن ئامادەبن لە قوتابخانەكان و خوێندنگاكەنیان بۆ پێدان و وەرگرتنەوەی فۆڕمی پەڵپ.
3- بۆ سەرجەم قوتابیان و خوێندكارانی قۆناغی (ئامادەی زانستی ، وێژەیی ، پیشەیی ، خوێندنی ئیسلامیی) هەر قوتابی / خوێندكارێك سودمەندبێت لە نمرەی كێرڤ، بۆی هەیە لە كاتی پەڵپگرتندا (اعتراض) داوای هەڵوەشاندنەوەی بكات بەمەش بە كەوتوو هەژماردەكرێت بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠.

4- سەرجەم قوتابیان و خوێندكارانی پیشەیی و خوێندنی ئیسلامی دەكەینەوە پێویستە لە شوێنی سریاڵ دووبارە كۆدی ئەزموونیان بنوسنەوە بۆ بینینی ئەنجامەكانیان

Qaiwan
Qaiwan