کوردستانی

لە سنوری رۆژهەڵات و باكووری كوردستان سێ كۆڵبەر بوونە قوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سنوری رۆژهەڵات و باكووری كوردستان سێ كۆڵبەر بوونە قوربانی
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

 لەسەر سنورەكانی نێوان رۆژهەڵات و باكوری كوردستان، سێ كۆڵبەر بە دەستڕێژی گولـلەی هێزە ئەمنییەكانی توركیا كۆڵبەرێك كوژرا و دوانی دیكەش برینداربوون.

ماڵپەڕی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان بڵاویكردووەتەوە "ئێوارەی دوێنێ لە شوێنێك بەناوی ساری چیمەن‌ كە دەكەوێتە سنووری نێوان چاڵدێران لە پارێزگای ئورمیە و ناوچە سنوورییەكانی باكوری كوردستان، هێزە چەكدارەكانی توركیا، تەقەیان لە گروپێك كۆڵبەر كردووە".

بە گوێرەی هەواڵەكە "لەئەنجامی ئەو هێرشەدا، كۆڵبەرێك بەناوی "شەهرام مەحەمەدی عەلەمهولی" تەمەن 24 ساڵ، خەڵكی گوندی عیسا كەندی‌ كوژراوە، هەروها دوو كۆڵبەری دیكەش برینداربوون".

بەپێی هەواڵی ئەو ماڵپەڕە "ناسنامەی یەكێك لەو كۆڵبەرانەی برینداربوون، "جەعفەر رەهبەری" یە كە خەڵكی ماكۆ‌یە، بەڵام تا ئێستا ناسنامەی كۆڵبەری سێیەم نەزانراوە و چارەنووسیشی نادیارە".


Qaiwan
Qaiwan