کوردستانی

ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە رۆژئاوای كوردستان گەیشتە 840 كەس

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە رۆژئاوای كوردستان گەیشتە 840 كەس
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

دەستەی تەندروستیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند " 21 كەسی دیكە لە رۆژئاوای كوردستان و ناوچەكانی دیكەی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەری خۆسەر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون".

ئەمڕۆ یەكشەممە دكتۆر جوان مستەفا، هاوسەرۆكی دەستەی تەندروستیی لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان، وتی "21 كەسی دیكە لە باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون".

وتیشی "تووشبووەكان بەسەر ئەم ناوچانەدا دابەشبوون، هەشت تووشبوو لە حەسەكە، پێنج تووشبوو لە گڕكێ لەكێ، 4 تووشبوو لە قامشلۆ، سێ تووشبوو لە دێرك و تووشبوویەكیش لە عامودا".

هاوسەرۆكی دەستەی تەندروستیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر راشیگەیاند "11 تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا چاكبوونەتەوە و لە 24 كاتژمێری رابردووشدا هیچ تووشبوویەك گیانیلەدەست نەداوە".

بەپێی ئاماری دەستەی تەندروستیی لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان، تائێستا 840 كەس لە رۆژئاوای كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون، كە 282تووشبوو چاكبوونەتەوە و 46 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، بەڵام لەسەر ئاستی سوریا تائێستا سێ هەزار و 506 كەس تووشی كۆرۆنا بوون، كە 827 تووشبوویان چاكبوونەتەوە و 152 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، بەپێی ئەم ئامارە ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدان بەهۆی كۆرۆنا لە سوریا بەراورد بە وڵاتانی ناوچەكە زۆر كەمترە.

Qaiwan
Qaiwan