کوردستانی
ژمارەی ئەو كەسانەی لە رووداوەكەی هەڵەبجە گیانیان لەدەستدا بەرزبووەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
دوای ئەوەی دوێنێ رووداوێكی هاتوچۆ، لە رێگەی سێداران پشت سەیرانگای ئەحمەد ئاوای سەر بە پارێزگای هەڵەبجە روویدا ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی رووداوەكەوە گیانیانلەدەستدا بەرزبووەوە.
دوانیوەڕۆی دوێنێ رووداوێكی هاتوچۆ لە رێگەی سێداران پشت سەیرانگای ئەحمەد ئاوای سەر بە پارێزگای هەڵەبجە روویدا، رائید بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند "ژمارەی ئەو كەسانەی لە رووداوەكەدا گیانیان لەدەستداوە بووەتە شەش كەس و كەسێكی دیكەش بریندارە و لەژێر چاودێری چڕدایە".
وەك وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە باسی دەكات " رووداوەكە بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیا لە رێگەی سێداران پشت سەیرانگای ئەحمەد ئاوای سەر بە پارێزگای هەڵەبجە بووە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە".