کوردستانی
لیژنەیەكی پەرلەمانی بەردەوامە لە بەدواداچوون بۆ كاری دەروازە سنوورییەكان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری پەرلەمانی كوردستان دەڵێت بەردەوامن لە بەدواداچوون بۆ كاری دەروازە سنووری و گومركەكان، باس لەوەشدەكات كە گەندەڵییان بەدیكردووە و بە راپۆرتێك دەیدەنە پەرلەمانی كوردستان.
زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە مەودا میدیای وت "ئەو لیژنەیەی پەرلەمان بۆ بەدواداچوونی كاری دەروازە سنووری و گومركەكان پێكیهێناوە بەردەوامە لە بەدواداچوون و سەردان بۆ ئەو شوێنانە".
وتیشی "هەفتەی رابردوو سەردانی گومركی ئیبراهیم خەلیل مان كردووە و لەدوای ئەو سەردانەش سەردانی چەند دەروازەیەكی دیكەی سنووریمان كردووە و بەردەوامیش دەبین".
زیاد جەبار راشیگەیاند "لەسەردانەكانماندا گەندەڵیمان بەدیكردووە، بەڵام نایدەینە راگەیاندنەكان تا راپۆرتی كۆتایی ئامادە دەكرێت و دەدرێتە پەرلەمانی كوردستان".

بیروڕا