کوردستانی
رێكخراوە قوتابی و خوێندكارییەكان خوێندنی ئۆنلاین رەتدەكەنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بەمەبەستی تاوتوێكردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بەدەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن، رێكخراوە قوتابی و خوێندكارییەكان لەشاری هەولێر كۆبوونەوە، لەبەیاننامەیەكیشدا بە هێنانەوەی چەند هۆكارێك خوێندنی ئۆنلاین رەتدەكەنەوە.
ئەو رێكخراوانە لە بەیاننامەكەیاندا رایانگەیاندووە" لەبەر نەبوونی هۆشیاریی تەواو و رۆشنبیریی ئەلكترۆنی كەسوكاری قوتابیان، هەروەها خراپیی و نەبوونی هێڵەكانی ئینتەرنێت و پەیوەندی و ئەزمونی خراپی ساڵی رابردوو بۆ خوێندنی ئەلكترۆنی (ئۆنلاین)، گەیشتینە ئەو باوەڕەی كە خوێندنی ئەلكترۆنی و ئۆنلاین رەتدەكەینەوەو بەهەنگاوێكی گونجاوی نازانین بۆ بارودۆخی هەرێمی كوردستان".
دەقی بەیاننامەكە
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بەڕێزان/
ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان
پەرلەمانی كوردستان
ڕای گشتی و لایەنە پەیوەندیدارەكان
رۆژی یەكشەممە 13/9/2020 نوێنەرانی سكرتاریەتی رێكخراوە قوتابی و خوێندكارییەكان لەشاری هەولێر كۆبوونەوە بەمەبەستی تاوتوێكردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بەدەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن بۆ ساڵی (2020-2021), پاش تاوتوێكردن و گفتوگۆی چڕوپڕ و بەهۆكاری:
1. نەبوونی هۆشیاریی تەواو و رۆشنبیریی ئەلكترۆنی كەسوكاری قوتابیان.
2. خراپیی و نەبوونی هێڵەكانی ئینتەرنێت و پەیوەندی..
3. ئەزمونی خراپی ساڵی رابردوو بۆ خوێندنی ئەلكترۆنی (ئۆنلاین).
گەیشتینە ئەو باوەڕەی كە خوێندنی ئەلكترۆنی و ئۆنلاین ڕەت دەكەینەوەو بەهەنگاوێكی گونجاوی نازانین بۆ بارودۆخی هەرێمی كوردستان و جەخت دەكەینەوە لەخوێندنی راستەوخۆ لەناو ناوەندەكانی خوێندن و پشتگیریی داواكاریی مامۆستایان دەكەین بۆ دابینكردنی شایستە داراییەكانیان, هاوكات گەیشتینە ئەم راسپاردانە:
یەكەم: سەبارەت بەناوەندەكانی خوێدنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە:
1. رەچاوكردنی رێكارە تەندروستییەكان و پاكژكردنەوەی بەردەوام بۆ قوتابخانەو پۆلەكانی خوێندن و لەبەرچاوگرتنی رێژەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لەناوچەكەدا.
2. دابەشكردنی خوێندكارانی بنەڕەتی و ئامادەیی بەسەر چەند گروپێكی بچوكدا لەپێناو كەمكردنەوەی قەرەباڵغی .
3. لەبەرامبەر كەمبوونەوەی دەوامیان، خوێندنگە ئەهیلییەكان داشكاندن بكەن لەكرێی خوێندنی ئەمساڵ.
دووەم: سەبارەت بەزانكۆو پەیمانگاكان:
1. دەستپێكردنەوەی دەوامی ناو كەمپ بۆ زانكۆو پەیمانگاكان بە دوو قۆناغ:قۆناغی یەكەم: دەستپێكردنەوەی دەوامی ئەو بەشانەی كە وانەی كرداریی (پراكتیكی)یان هەیە.قۆناغی دووەم: بەشە تیۆرییەكان.
2. ئاسانكاریی زیاتر بكرێت بۆ گواستنەوەی خوێندكاران لەنێوان زانكۆو پەیمانگاكان.
3. رەچاوكردنی رێكارە تەندروستییەكان و پاكژكردنەوەی بەردەوام بۆ ناوەندەكانی خوێندن و بەشەناوخۆییەكان.
لەئەگەری بەدەمەوەنەهاتن و جێبەجێنەكردنی ئەم داواكاری و راسپاردانەی سەرەوەدا، سەرجەم رێكخراوەكان هەڵمەتی بایكۆت كردنی خوێندن ڕادەگەیەنن لەسەرجەم قۆناغەكانی خوێندندا.
بەهیواو نزای تەندروستیی و سەلامەتیی بۆ هەموو لایەك.
كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان
رێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی كوردستان
ڕایەڵەی خوێندكارانی بزوتنەوەی گۆڕان
ئۆفیسی گەنجان و خوێندكارانی نەوەی نوێ
پەیوەندیی ئیسلامیی خوێندكاران و لاوانی كوردستان
ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان
لەگەڵ ڕێزدا
13 ئەیلولی 2020