کوردستانی

دایک و کچێک بە تۆمەتی فێڵکردن دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دایک و کچێک بە تۆمەتی فێڵکردن دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی دایک و کچێکی راگەیاند بە تۆمەتی فێڵکردن لە شۆفێران و دزینی پارە و شمەک لێیان، لە ئێستادا دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادانی عیراقی.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر  رایگەیاندووە "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان / نووسینگەی خەبات، دوای بەدەستهێنانی زانیاری و لێکۆڵینەوەیەکی ورد، دایک و کچێکیان بە ناوەکانی (ق.ف.چ) و (ئ.ش.ح) لە کاتی ئەنجامدانی دزی و فێڵکردن لە شوفێران دەستگیر کرد".

ئاماژە بەوەشکراوە "ئەو دایک و کچە لەسەر رێگای هەولێر - خەبات، دەستیان لە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر رادەگرت و دایکەکە شوفێرەکانی سەرقاڵ دەکرد و کچەکەش پارە و شتومەکی لەناو چەکمەجەی ئۆتۆمبێلەکاندا دەدزی، کە پێشتریش هەمان پێشینەیان لای پۆلیس تۆمار کرابوو و زیاتر لە 10 هەزار دۆلاریان بەو فێڵە لە شوفێران دزیبوو".

هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "تۆمەتباران دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، ڕاگیران و رووبەڕووی یاسا کرانەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan