کوردستانی

لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی کوردستان هەڵوێستی خۆی لە بەرانبەر خوێندنی ئۆنلاین راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی کوردستان هەڵوێستی خۆی لە بەرانبەر خوێندنی ئۆنلاین راگەیاند
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاری دا خوێندن بۆ قۆناغەکانی 3ی بنەڕەتی تاوەکو 11ی ئامادەیی بەشێوەی ئۆنلاین بێت، بەڵام ئەم بڕیارە ناڕەزایەتی بەدوای خۆیدا هێنا. 

ئاشنا عەبدوڵڵا، ئەندامی لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ و خوێندنى باڵاو توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی بڕیاری کردنی خوێندن بە ئۆنلاین بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە هەر لەسەرەتاوە دژی خوێندنی ئۆنلاین بووین، چونکە بارودۆخی هەرێمی کوردستان هی ئەوەنییە خوێندن ئۆنلاین بێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە وەک  لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ و خوێندنى باڵاو توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان یاداشتمان ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە کردووە پێمان وتون کە ئێمە دژی خوێندنی ئۆنلاینین".

س.س
Qaiwan
Qaiwan