کوردستانی
هاوڵاتییانی شاری هەولێر ئاگادار دەکرێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ھەولێر ئاگاداری هاوڵاتییانی سەنتەری شار دەکاتەوە بەهۆی دروستبوونی کێشەیەکەوە ئەگەری هەیە چەند گەڕەکێک بێ ئاوبن، بۆیە داوا لە هاوڵاتییان دەکاتەوە دەست بە ئاوەوە بگرن.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ھەولێر ئاگاداری هاوڵاتییانی سەنتەری شار دەکاتەوە بەهۆی دروستبوونی کێشەیەکەوە ئەگەری هەیە چەند گەڕەکێک بێ ئاوبن، بۆیە داوا لە هاوڵاتییان دەکاتەوە دەست بە ئاوەوە بگرن.
لە ئاگادارییەكەدا ھاتووە "لە ئەنجامی كاركردنیان بۆ گۆڕینی رێڕەوی ھێڵی گواستنەوەی ئاوی ئیفراز 3، کە تووشی شكان بووە، ئەگەری هەیە چەند گەڕەکێکی شاری هەولێر بۆ چەند رۆژێک بێ ئاوبن".
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ھەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە "داواكارین لە ھاوشاریانی ئازیز دەستبگرن بە ئاوەوە تاكو كێشەكە چارەسەر دەكرێت، بۆ ئەوەی کێشەی کەم ئاویان بۆ دروست نەبێت".
س.س