کوردستانی

کارکردن لە پرۆژەیەکی گرنگ دەستیپێکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کارکردن لە پرۆژەیەکی گرنگ دەستیپێکردەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی ئاغجەلەری کرد و بڕیاریدا بە دەستبەکارکردنەوە لە پرۆژەی چاککردنی رێگەی ئاغجەلەر- تەوەکەڵ - تەکیە, کە بە دووری 8 کم قیرتاو دەکرێت.

رەمەک رەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک رایگەیاندووە "ئەمڕۆ یەکشەمە  13ی ئابی 2020 بەیاوەری بەڕێز دانا عبدالکریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی ئاغجەلەرمان کردوو و لەگەڵ بەڕێزان بەڕێوەبەری ناحیە و لێپرسراوی فەرمانگەکانی سنوورکە کۆبوینەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە کۆبوونەوەکەدا بەڵێن درا بە چارەسەری کەم و کوڕییەکانی رێگەی گۆپتەپە و دەستبەکارکردنی لە پرۆژەی چاککردنی رێگەی ئاغجەلەر- کانی شەیتان"، هەروەها ئەوەشی خستەڕوو "دواتر بەشێوەیەکی مەیدانی سەردانی پرۆژەی چاککردن و قیرتاوکردنی رێگەی ناحیەی ئاغجەلەر - تەکیەی کرد".

لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ راگەیاندنی قایمقامیەت وەزیری ئاوەدانکردنەوە وتی "ئەم پرۆژە وەک گۆرانکاری لەچوارچێوەی پرۆژەی چاککردنی ڕێگای سلێمانی- چەمچەماڵە و بڕی  ملیارێک و 900 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە و داواشیان لە کۆمپانیاکە کردووە کارەکانی بەخێرایی جێبەجێ بکات, هەروەها ئەم پرۆژەیە نزیکەی 8 کیلۆمەتر قیرتاوە و لە ناوەندی ناحیەی ئاغجەلەرەوە دەگاتە گوندی ( کانی سپیلکە) وە لەلایەن کۆمپانیای (ساکۆ ) وە جێبەجێ دەکرێت".

قایمقانی چەمچەماڵ باسی لەوەشکردووە "داوامان لە کۆمپانیای ناوبراو کرد کارەکانیان بەخێرایی جێبەجێ بکات لەپێناو خزمەتکردنی هاوڵاتیانی سنورەکە و بەڵێنیشیمان پێدان هەر کێشەیەک بێتە ڕێی پرۆژەکە بەهەموو توانا هەوڵی چارەسەرکردنی دەدەین".

س،س
Qaiwan
Qaiwan