کوردستانی
دوو کەس بە تۆمەتی کوشتنی هاوڵاتییەک دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت دوو بکوژی ھاوڵاتییەک لەبازگەی سماقوڵی دەستگیرکراون کە له دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌غدا به‌پێی ماده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عێراقی داواکراوبوون.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "پاش ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێرق به‌نوسراوی ڕەسمی ژماره 1847 له‌به‌رواری 13/9/2020 داوایان لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی کرد كه هه‌ردو تۆمه‌تبار (ح، ج م، - أ، ع، ع) ده‌ستگیربكه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌رمانی دەستگیركردنیان هه‌یە له‌دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌غدا به‌پێی مادده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عیراقی".
ئاماژەی بەوەشکرد "دوای لێكۆڵینه‌وه‌و کۆکردنەوەی زانیاری ورد لەسەر تۆمەتباران، ئه‌مڕۆ 14/9/2020، ھەردو تۆمەتبارەکە، به‌هاوكاری بازگه‌ی سماقوڵی سه‌ر به‌ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر ده‌ستگیركران".
ئەوەشخراوەتەڕوو "لە ئێستادا ھەردو تۆمەتبارەکە به‌بڕیاری بەڕێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوان ڕاگیراون و پاش گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان به‌نوسراوی ڕەسمی رەوانەی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌غداد دەکرێنەوە بەو پێیەی دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان له‌وێ بۆ كراوه‌ته‌وه".

س.س