کوردستانی
هاتوچۆی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەم وڵاتە دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بەمزوانە لە رێگەی مەرزی پەروێزخانەوە هاتوچۆی هاوڵاتییان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دەستپێبکاتەوە، بڕیاریش دراوە کارئاسانی تەواو بۆ هاوڵاتییان و گەشتیاران بکرێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بەمزوانە لە رێگەی مەرزی پەروێزخانەوە هاتوچۆی هاوڵاتییان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دەستپێبکاتەوە، بڕیاریش دراوە کارئاسانی تەواو بۆ هاوڵاتییان و گەشتیاران بکرێت.
ئهمڕۆ دووشهممه 14ی ئهیلولی 2020 جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ عەلی تۆفیق، سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەولەتی پەروێزخان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبووەوە، بریاردرا کارئاسانی تەواو بۆ ئەو هاوڵاتی و گەشتیارانە بکرێت کە لە مەرزی پەروێزخانەوە هاتوچۆ دەکەن.
بەپێی ئەو رێکارانەی بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان لەرێگەی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە گیراونەتەبەر، کۆمپانیایەک لە مەرزەکە دادەنریت بۆ پشکنینی ئەو هاوڵاتیانەی هاتوچۆ دەکەن، هەروەها دوای تەواوکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی لە مەرزی پەروێزخان، بڕیارە بەمزوانە هاتوچۆی هاوڵاتییان دەستپێبکاتەوە.
س.س