کوردستانی

دەستپێدەکاتەوە؛ خوێندن لە گوندەکان لەناو پۆل دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەستپێدەکاتەوە؛ خوێندن لە گوندەکان لەناو پۆل دەبێت
مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ

ئەندامێکی لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ و خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند ئەو پرۆژەی ئەمساڵ بۆ خوێندن بڕیاری لێدراوە بەشێکی پێشنیازی ئێمە بوو باس لەوەش دەکات هەرکات دۆخی تەندروستی باش بوو کۆرۆنا لەناوچوو خوێندن بگەڕیتەوە دۆخی پێشووتری.

راهی راهبەر سەید ئیبراهیم،  ئەندامی لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ و خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیا وت "ئەو پرۆژەی ئەمساڵ بۆ خوێندن بڕیاری لێدراوە باسترین چارەسەرە و هەرکات دۆخی تەندروستی باش بوو کۆرۆنا لەناوچوو خوێندن بگەڕیتەوە دۆخی پێشووتری".

وتیشی " ئەو پرۆژەی ئەمساڵ بۆ خوێندن بڕیاری لێدراوە بەشێکی پێشنیازی لیژنەکەی ئێمە بوو" باس لەوەش دەکات "لە گوندە دوورە دەست و شوێنە دوورەکان کە شەبەکەیان نییە دەتوانن خوێندن لە ناو پۆل بێت".

روونیشیکردەوە "ئەو وێب سایتەی خوێندنی ئۆنلاینی تێدایە بە خۆڕایی دەبێت واتە لە کاتی کردنەوەدا هیچ یەکەیەک لە هێڵی ئینتەرنێت نابات".

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان  بڕیاریداوە وەرزی یەکەمی ساڵی نوێی خوێندن لە رێگەی ئینتەرنێتەوە بێت و خوێندکارانی پۆلی 12ـی ئامادەیی و پۆلەکانی یەک و دووی بنەرەتی لەناو پۆل بێت و تائێشتاش هیچ بڕیارێک نییە بۆ دواخستنی.
 
ک. ر
Qaiwan
Qaiwan