کوردستانی

هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە
مەودا میدیا-

هاتوچۆى سلێمانى هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە بەوەی، بۆ لەمەودوا لە پێش كاتژمێر 12ی نیوەڕۆوە سەردان بكەن و لە دوای كاتژمێر ١٢وە هیچ مامەڵەیەكی نوێ‌ وەرناگیرێت.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى سلێمانی رایگەیاندووە "ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانە دەكەینەوە كە رۆژانە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ دەكەن، بەمەبەستی راییكردنی مامەڵەكانیان، پێویستە لەئەمڕۆ بە دواوە لە پێش كاتژمێر12ی نیوەڕۆوە سەردان بكەن، ئەگەر نا لە دوای كاتژمێر12وە هیچ مامەڵەیەكی نوێ‌ لە هاوڵاتییان وەرناگیرێت."

ئاماژەبەوەشکراوە، "ئەگەر هاوڵاتییان لە پێش کاتژمێر 12 سەردانى بەرێوەبەرایەتیمان نەکەن ئەوا تەواوبوونی مامەڵەكەیان دەكەوێتە رۆژی دواتر."

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

پیسبوون بە دەنگ (ژاوەژاو)

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

هەڵوەستەیەک لە هەڵوێستی ژنێک

لەلایەن هاودین مەحمود


News

ژنی کورد لەنێوان 8ی مارسی دوێنێ و ئەمڕۆدا

لەلایەن دێرین جەمال