کوردستانی
نرخی مریشک لەسەر هاوڵاتییان گران دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
گرانبوونی نرخی مریشک نیگەرانی هاوڵاتییانی لێکەوتووەتەوە، جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی سلێمانییش هۆکاری گرانبوونی مریشک بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەک و دانانی گومرگ لەسەر هێلکەی تروکاندن و گرانبوونی عەلەف دەگێڕێتەوە.
نازم عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی سلێمانی سەبارەت هۆکارەکانی گرانبوونی نرخی مریشک بە مەودا میدیای وت "لە مانگی 15ی نیسانی 2020وە نەخۆشییەک هەیە بەناوی (ئایبی و نیوکاسڵ) کە لە 70% بۆ لە 80% هۆڵەکانی مریشکی لە هەرێمی کوردستان لەناوبردووە، هەروەها هەر هێلکەیەکی تروکاندن 15 سەنت گومرگی چووەتەسەر و نرخی عەلەفیش گرانبووە، بۆیە ئەمانە هۆکارن بۆ بەرزبوونەوەی نرخی مریشک".
ئاماژەی بەوەشکرد "ساڵانە حکومەتی هەرێمی کوردستان 700 بۆ 800 ملیۆن دۆلاری دەستدەکەوێت بەس لە لوقائاتدا"، ئەوەشی خستەڕوو "نرخی مریشک لەم نرخەی ئێستا زیاتر بەرز نابێتەوە کە بۆ هەر کیلۆیەک مریشک 2500 بۆ 3000 دینارە".
نازم عەبدوڵڵا باسی لەوەشکرد "ئێمە نامانەوێت نرخی مریشک لەسەر هاوڵاتییان گران بکرێت، بۆیە پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم کەرتە رێکبخاتەوە نرخێکی بۆ دانێت بەشێوەیەک نە زیان بە خاوەن کیڵگەکان بگات نە بە هاوڵاتییان، هەروەها بە نەمانی ئەم نەخۆشیەش نرخی مریشک دێتەوە خوارێ".
س..س