کوردستانی
سبەینێ حكومەتی هەرێم بڕیار لەسەر دابەشكردنی مووچە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
وابڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە، لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیار لەسەر دابەشكردنی مووچە و شێوازەكەی دەكرێت، بەپێی زانیاریەكانیش بەهەمانشێوەی موچەی دوو مانگی پێشوو مووچە بە لێبڕینەوە دابەش دەكرێت.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بە مەودا میدیای وت " وابڕیارە لە كۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیراندا، جگە لە پرسی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران، هاوكات، تاوتوێی بودجەی عیراق، سەردانی مستەفا كازمی بۆ هەرێم و گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغدا بكرێت".
پێشتریش سەرچاوەیەك بە مەودای راگەیاندبوو " پێشبینی دەكرێت لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە، بە لێبڕینی 21% دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی ئەمساڵ دەستپێبكاتەوە".
سەرچاوەكە دەشڵێت "وەزارەتی دارایی داوای لە سەرجەم وەزارەت و شوێنەكان كردووە لیستی مووچەی فەرمانبەرەكانیان بە لێبڕینی 21% رەوانە بكەن".
بڕیاری دابەشكردنی موچە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەووە لەكاتێكدایە ماوەی چەند ساڵێكە مووچەی فەرمانبەران دوادەكەوێت زۆرجار گەیشتووەتە دوو مانگ، بەڵام ئەم مانگە بەهۆی ئەو رێككەوتنە سەرەتاییەی لەنێوان حكومەتی هەرێم و بەغدا كرا بەغدا مانگانە بڕیارە 320 ملیار دینار بنێرێت بەوەش حكومەتی هەرێم لەگەڵ داهاتی ناوخۆ و پارەی هاوپەیمانان دەتوانێت مووچە دابین بكات.