کوردستانی

بڕیار لەسەر دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیار لەسەر دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەدرێت
مەودا میدیا-

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەسرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران كۆببێتەوە، لەو كۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لەسەر دابەشکردنی مووچە و شێوازەکەی دەکرێت و بڕیاری لەسەر دەدرێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست مەودا میدیا کەوتووە، بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەسرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران كۆببێتەوە و پرسی دابەشکردنی مووچە تاوتوێ بکات و بڕیاری لەسەر بدات.

هەروەها، وابڕیارە لە كۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا، جگە لە پرسی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران تاوتوێی بودجەی عیراق و سەردانی مستەفا كازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ هەرێم و گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغدا بكرێت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan