ئابووری

نرخی نەوت بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی
مەودا میدیا-

بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا جارێکی دیکە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، کە ئەمەش واتای ئەوەیە تاوەکو نرخی نەوت بەرزبێتەوە کاریگەریەکی باشی دەبێت بۆ بووژاندنەوەی ئابووری بەشێک لە وڵاتان، چونکە ماوەیەکی زۆرە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نرخی نەوت بە بەردەوامی لە ئاستێکی نزمدایە.

بەپێی ئەو نرخانەی ماڵپەڕی فاکس نیوز تودەی بڵاویکردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت بەرزبووەوە بۆ  41 دۆلار و 38 سەنت, ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ چوارشەممە نرخی نەوت دابەزینی بەرچاوەی بەخۆیەوە بینی.

هەروەها، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی  بەرزبووەوە بۆ  39 دۆلار و 120 سەنت، ئەمیش بەهەمان شێوەی نەوتی برێنت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن