کوردستانی

بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتیی سلێمانی هۆشداری دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتیی سلێمانی هۆشداری دەدات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری لەسەرجەم بوارەکانی ژیان کردووە یەکێکی دیکەش لەو بوارانە رۆشنبیری و پەروردەییە و سەردانیکردنی خوێنەرانە بۆ کتێبخانەکان کەمیکردووە هەرچەندە رێنماییە تەندروستییەکانیش جێبەجێ دەکرێت، ئەمەش وادەکات مەترسی لەسەر کتێبخانەکان دروست بکات و چۆڵی بە خۆیانەوە ببینن.

ئالان رەئوف، بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتیی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ڤایرۆسی کۆرۆنا وەک سەرجەم بوارەکانی دیکە کاریگەری لەسەر کتێبخانەکانیش کردووە بەهۆی ئەوەی ماوەی دوو مانگ دەوام راگیرا".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئێستادا کە کتێبخانەی سلێمانی دەوامی هەیە رێژەی سەردانیکردنی خوێنەران کەمی کردووە بە تایبەت ئەو کەسانە دێن کە خوێندکارن و توێژینەوەیان هەیە، بەڵام بە گشتی سەردانیکردنی خوێنەران کەمی کردووە".

ئەوەشی خستەڕوو "رۆژانە کارمەندان و ئەو کەسانەشی کە سەردانی کتێبخانەی گشتیی سلێمانی دەکەن پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان دەبن و دەستکێش و دەمامک بەکار دەهێنن".

س.س
Qaiwan
Qaiwan