کوردستانی
یەختێک بە ژمارەیەک کۆچبەرەوە نقوم بوو؛ کوردی تێدایە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران ئاشکرایکرد یەختێک بە 80کۆچبەرەوە لە دورگەی کریتی تورکیا و یۆناندا نوقومبوو و تا ئێستا 57 کەسیان رزگارکراون و لەناویشیاندا کۆچبەری کوردی تێدایە.

نوێنەرایەتیی دەزگای لوتکە لە ئەوروپا رایگەیاند "یەختێک بە زیاتر لە 80 سەرنشینەوە لە نێوان تورکیا و یۆنان و لە نزیک دوورگەی کریت نقوم بووە. پۆلیسی دەریاوانیی یۆنان بە پەلە گەیشتوونەتە سەر رووداوەکە و توانیویانە 57 کۆچبەر rزگار بکەن".
ئاماژە بەوەشکراوە "بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش 4 تەرم دۆزراونەتەوە کە دوو ئافرەت و دوو منداڵی تەمەن 6 و 7 ساڵانن, هەروەها کۆچبەرەکان کوردن، ئەفغانین، پاکستانین، بەنگلادیشی و سۆماڵین".

ئەوەشخراوەتەڕوو "هێشتا تەواوی ژمارەی کۆچبەرەکان ئاشکرا نەکراوە و هێزی دەریاوانی تا ئێستا لە شوێنی ڕووداوەکە بەردەوام دەگەڕێن بە دوای کۆچبەری دیکەدا".
بەپێی ئاژانسێکی یۆنانی، 17 کۆچبەری دیکە نادیارن, بەڵام وەزارەتی دەریاوانی یۆنان ژمارەکەی پشتڕاست نەکردەوە, چونکە هێشتا دڵنیانین لە ژمارەی راستەقینەی سەرنشینەکان.
س،س