کوردستانی

دەوامی بەڕێوەبەراتییەک رادەگیرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەوامی بەڕێوەبەراتییەک رادەگیرێت
مەودا میدیا-

بەرێوەبەرایەتی رەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی بەھۆی تووشبوونی ژمارەیەك كارمەندیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیاردا سبەی دەوام رابگرێت بەمەبەستی رشاندنی دەرمانی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

لە راگەیەندراوێكدا بەرێوەبەرایەتی رەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی رایگەیاند "سبەی پێنجشەممە 17/9/2020 ئیش و کارەکانی رادەگرێت. لەبەر پابەندبوون بە رێنمایەکانی تەندورستی و تووشبوونی ھەندێک کارمەندی بەرێوەبەرایەتیەكەیان بە ڤاێرۆسی کورۆنا".

ئاماژە بەوەكراوە "لەسەر بڕیاری بەرێوەبەری رەگەزنامەی سلێمانی بڕیاردرا بە راگرتنی ئیش و کارەکانی ناو بەرێوەبەرایەتی بە مەبەستی رشاندنی دەرمانی پاكردنەوەی لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا".

س.س
Qaiwan
Qaiwan