کوردستانی
دەستبەسەر بڕێک لە مادەی هۆشبەر و ژمارەیەک چەکدا گیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان دەستگیکردنی دوو تۆمەتباریان لە گوندی ئۆزاڵ سیتی و بنەسڵاوەی هەولێر راگەیاند و رایدەگەیێنێت بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەر و چەکی جۆراوجۆری بێ مۆڵەتیان پێبووە.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان دەستگیکردنی دوو تۆمەتباریان لە گوندی ئۆزاڵ سیتی و بنەسڵاوەی هەولێر راگەیاند و رایدەگەیێنێت بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەر و چەکی جۆراوجۆری بێ مۆڵەتیان پێبووە.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە هەولێر رایگەیاند "شەوی رابردوو تۆمەتبارێکی داواکراو بەناوی (ا.م.ح) لەلایەن هێزەکانمانەوە لە گوندی ئۆزاڵ سیتی لە شاری هەولێر دەستگیرکرا و دەستگرا بەسەر بڕی 5 کیلۆ و نیو مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ، 50 گرام حەشیش و 115 شیت حەبی هۆشبەری سۆمەدرین".
ئاماژە بەوەشکراوە "کە هەمان شەو لە کێڵگەیەکی نزیک لە گوندی پونگینە لە پشت بنەسڵاوە توانرا تۆمەتبار (ع،م،ع) دەستگیر بکرێت کە لەگەڵ تۆمەتباری سەرەوە گرووپێک بوون.
ئەوەش هاتووە "لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەستیان بەسەر 80 كڵاشینکۆڤی جۆراوجۆر، 36 دەمانچە، 1 قەنناس، 11 تاپڕ و 29 دووربین.، هەروەها پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ هەردوو تۆمەتبارەکە کراوەتەوە و دراونەتە دادگا".
س.س
س.س