کوردستانی
وەزارەتی پێشمەرگە لە چاوەڕوانی دایە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
گفتوگۆکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عیراق بۆ ئەنجامدانی كاری هاوبەش لەناوچە كێشەلەسەرەكان بەردەوامە و پێدەچێت بەم نزیکانە هەردوو لیژنەی باڵای هەماهەنگی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عیراق بۆ جاری سێیەم کۆببنەوە.
جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "چاوەڕێی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای هەماهەنگی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عیراق دەکەین، کە پێشتر دوو کۆبوونەوەمان ئەنجامداوە لە شاری هەولێر و بەغدا".
ئەوەشی خستەڕوو "کۆبوونەوەی ئەمجارە دوو لیژنەکە لە بەغدا دەبێت و چاوەڕی لیژنەی باڵای وەزارەتی بەرگری عیراق دەکەین بۆ دیاریکردنی وادەی کۆبوونەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک دیاری نەکراوە".
س.س