کوردستانی
147 پارچە چەك و شەش كیلۆ ماددەی هۆشبەر لە هەولێر دەستیان بەسەرداگیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەكان لە هەولێر رایگەیاند، لە گوندی ئۆزاڵ سیتی شاری هەولێر توانرا دەستبگیرێت بەسەر 147 جۆر چەك و نزیكی شەش كیلۆ ماددەی هۆشبەردا.
بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەكان لەهەولێر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە "پاش بەدواداچونەكانیان داواكراوێك بە ناوی ( ئـ ، م ،ح ) شەوی رابردوو لە گوندی ئۆزاڵ سیتی هەولێر دەستگیركرا".
لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە "توانراوە دەستبگیرێت بەسەر پێنج كیلۆ و نیو ماددەی هۆشبەردا لە جۆری كریستاڵ و 50 گرام لە حەشیش و 115 دەستە حەبی هۆشبەری سۆمەدرین".
بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەكان ئاماژەی بەوەشكردووە " هەر هەمان شەو لە كێڵگەیەك لە گوندی پونگینە لە پشت بنەسڵاوە توانراوە تۆمەتبار( ع، م ،ع ) دەستگیربكرێت، كە لەگەڵ تۆمەتباری سەرەوە گروپێك بوون".
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە "لەو كێڵگەیەدا دەستگیراوە بەسەر بڕێكی زۆر چەك، كە پێكهاتبوو لە 80 كڵاشینكۆفی جۆراوجۆر و 36 دەمانچە و یەك قەناس و 11 تاپڕ و 29 دووربین".
وەك ئەو بەڕێوەبەرایەتیە رایگەیاندووە "لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبارەكە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و دراونەتە دادگا".