کوردستانی

سەدان تۆن پەتاتە و تەماتەی قاچاغدا دەستیبەسەرداگیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەدان تۆن پەتاتە و تەماتەی قاچاغدا دەستیبەسەرداگیرا
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەست بەسەرداگرتنی سەدان تۆن پەتاتە و تەماتەی قاچاغی راگەیاند كە هەوڵ دەدرا لە سنورەكانەوە هاوردە بكرێت.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند "لەچەند رۆژی رابردوو سەرقاڵی بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاریی بووین لەسەر هاوردەكردنی سەدان تۆن پەتاتە و تەماتە كە دەویسترا بە نایاسایی هاوردە بكرێت، هەوڵەكانمان بەردەوام بوو تاوەكو توانیمان دەستی بەسەردا بگرین لە مەرزەكان".

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سوپاسی لایەنە پەیوەندارەكان دەكات كە هاوكاربوون لەسەر پێدانی زانیاریی و دەست بەسەرداگرتنی ئەو سەدان تۆن پەتاتە و تەماتەیە.

بێگەرد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشكردووە "كاتێك بڕیاری قەدەغەكردن و دانانی باجی پێویست لەسەر بەرهەمی هاوردە دادەنێم بۆ پاراستنی بەرهەمی جوتیارانمانە، بۆیە لەگەڵ قەدەغە و دانانی باج رێكاری تری پێویستیش دەگرینەبەر بۆ ئەوەی لە وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمی جوتیارانمان بتوانرێت لەبازاڕ ساغ بكرێتەوە بە رەچاوكردنی مافی بەكاربەران".
Qaiwan
Qaiwan