کوردستانی

شەوی رابردوو چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر دوو ناوچەی جیاواز

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەوی رابردوو چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر دوو ناوچەی جیاواز
مەودا میدیا-

شەوی رابردوو لە هەردوو پارێزگای کەرکوک و دیالە چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش هێرشیان کردە سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
 
لە راگەیەندراوێکدا حەشدی شەعبی ئاشکرایکرد، شەوی رابردوو لیوای 16ی حەشدی شەعبی بەرپەرچی هێرشێکی چەکدارانی داعشیان داوەتەوە لە گوندی سامی عاسی لە باشووری رۆژئاوای کەرکوک،  لە شەڕەکەدا چەکدارێکی داعش کوژراوە و  دووی دیکە برینداربوون".
 
هاوکات لە ناحیەی عوزێم لە سنووری پارێزگای دیالە داعش هێرشیکردووەتەوە سەر لیوای 23ی حەشدی شەعبی بەهۆیەوە چەکدارێکی حەشد بەناوی محەممەد خزەیر عەلی کوژراوە .
 
س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن