کوردستانی

13 تۆمەتبار بە تۆمەتی جیاواز دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


13 تۆمەتبار بە تۆمەتی جیاواز دەستگیرکران
مەودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رایتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی رایدەگەیەنێت له‌ماوه‌ی‌ 15 رۆژی‌ ڕابردوودا مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ 13 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووه‌.

ئاماژە بەوەشکراوە "له‌چه‌ند شوێنێكی‌ جیاوازی‌ سنووری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون كه‌ سێ‌ له‌و تۆمه‌تبارانه‌ پشێویان دروست كردووه‌و ته‌قه‌یان كردووه‌ ، ده‌ستیش گیراوه‌ به‌سه‌ر چه‌كه‌كانیاندا، هەروەها تۆمه‌تباره‌كه‌ی‌ تریان چه‌كێكی‌ جۆری‌ قه‌ناس ی‌ پێبووه‌و ده‌ستگیركراوه‌و ده‌ستیش گیراوه‌ به‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌یدا".

ئەوەشخراوەتەڕوو "شه‌ش تۆمه‌تباری‌ تر له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ سلێمانییه‌وه‌ ده‌ستگیركراون كه‌ له‌ رێگه‌ی‌ تۆره‌ كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كانه‌وه‌ فێڵیان له‌ هاوڵاتییان كردووه‌ و له‌ ئێستادا به‌پێی‌ یاسای‌ 2 له‌ خراپ به‌كارهێنانی‌ ئامێری‌ په‌یوه‌ندی‌ راگیراون".

هەروەها پۆلیسی سلێمانی باسی لەوەشکردووە "سێ‌ تۆمه‌تباری‌ ژن ده‌ستگیركراون كه‌ له‌ناو بازاری‌ قه‌زای‌ سه‌یدسادق دزییان له‌ هاوڵاتییان كردووه‌ و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ سه‌یدسادق ده‌ستگیركراون و به‌ندن به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 444 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عیراقی".

هەر لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا ئاماژە بەوەدراوە "له‌ ئێستادا سه‌جه‌م تۆمه‌تباران به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌".

س.س
Qaiwan
Qaiwan