کوردستانی

بڕە پارەیەک لە بەغداوە گەیشتە هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕە پارەیەک لە بەغداوە گەیشتە هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوبەری سایلۆی هەولێر رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ لە بەغداوە چەکی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2020 گەیشتووەتە دەستیان، ئاماژەی بەوەشکرد هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی ئەو پارەیە دەکرێت.
 
هێمن سەید ، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ چەکی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2020 گەیشتووەتە دەستمان و هەفتەی داهاتوو پارەکە لە بەغداوە دێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "بڕی پارەکە 8 ملیار و 85 ملیۆن دینارە، هەروەها بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی بکرێت بەسەر جوتیارانی هەرێمی کوردستان".

س.س
Qaiwan
Qaiwan