کوردستانی

سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کوردستان ئیدانەی کوشتنی خێزانە کوردەکە دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کوردستان ئیدانەی کوشتنی خێزانە کوردەکە دەکات
مەودا میدیا-

سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کوردستان لەبارەی کوشتنی خێزانە کوردەکە لە شاری بەغدا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە داوا دەکات بە زووترین کار تاوانباران بدرێن بە دادگا و سزا بدرێن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 17-9-2020 سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی لەبارەی رووداوی کوشتنی خێزانە کوردەکە لە بەغدا رایدەگەیەنێت "ئەمە تاوانێکی قێزەون و ترسناک و کۆستێکی گەورەیە کە بەسەر خێزانێکی کوردی عیراقی هاتووە لە بەغدا، تاوانێکی تیرۆرستیی نائەخلاقی، پیس و وەحشیگەرییە و لە دژی هەموو بەهاکانی مرۆڤایەتییە".

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا داوا لە دەزگا ئەمنییەکانی عیراق و ئەنجومەنی باڵای دادوەری و سەرجەم لایەنە بەرپرسەکان کراوە هەموو رێوشوێنێکی یاسایی بگرنەبەر بۆ دەستگیکردنی سەرجەم تۆمەتباران، بەخێرایی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکەن و بیاندەنە دادگا بۆ ئەوەی سزا بدرێن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، شەوی 15ی ئەیلولی 2020 خێزانێک کە لە سێ کەس پێکهاتبوون دایک و باوک و کچەکەیان لە ناوچەی مەنسوریەی شاری بەغدا لە ماڵەکەی خۆیاندا بە چەقۆ کوژران، ئەمڕۆش تەرمەکانیان گەڕێندرایەوە شاری سلێمانی و لە گردنی سەیوانی 1 بە خاکسپێردران.

س.س
Qaiwan
Qaiwan