کوردستانی

لە رووداوێکدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون
مەودا میدیا-

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رێگەی هەریر باسرمە قەندیل لەنزیک گوندی قاسمیەی سەر بە پارێزگای هەولێر ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.

فازل حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووکی رایگەیاند "ئەمڕۆ کاتژمێر 2:00ی دوانیوەڕ لەسەر رێگەی هەریر باسرمە قەندیل لەنزیک گوندی قاسمیە ئوتومبیلێکی جۆری تویوتا پیکاب دەبڵ قمارە بەهۆی تیژرۆیی و هەوڵی تێپەراندنی هەڵە لە ئۆتۆمبیلەکەی پێش خۆی کۆنترۆڵی لەدەستداوە وەرگەڕا لەپاش دەرچوونی لە شەقام".

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئەنجامی روداوەکەش بەداخەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و 6 کەسی تریش برینداربوون وەزیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan