کوردستانی

زانیاری نوێ لەسەر دەنگۆی بڕینی رێژەی 42%ی مووچەی فەرمانبەران

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاری نوێ لەسەر دەنگۆی بڕینی رێژەی 42%ی مووچەی فەرمانبەران
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆیەک سەبارەت بەوەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی ئەوەی 30 رۆژ جارێک مووچە دابەش بکات رێژەی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران دەکاتە لە 42%، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت هیچ بڕیارێکی فەرمی لەو بارەیەوە نییە.

زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە بڕینی مووچەی فەرمانبەران بە رێژەی لە 42% بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە ئاگامان لە هیچ هەواڵێکی وانییە، هەروەها بە فەرمیش هیچ بڕیارێکی وا نەدراوە".

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی روونکردووەتەوە کە مووچەی مانگی نیسانیش بەهەمان لێبڕینی مووچەی مانگی سێ دابەش دەکرێت واتە بە لێبڕینی لە 21%.

س.س
Qaiwan
Qaiwan