کوردستانی
روونكردنەوەیەك لەوتەبێژی حكومەتی هەرێمەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان روونكردنەوەیەك لەبارەی پرۆژەكانی رێگەوبانی حكومەت لە ماوەی ساڵێكدا بڵاودەكاتەوە، رایدەگەیەنێت "ئەوانەی كە چاویان بە كار و پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی كابینەی ئێستا هەڵنایەت، بە لێدوانی چەواشەكارانە هەوڵی بەلاڕێدابردنی رای گشتی و خراپ بەكارهێنانی سۆز و عاتیفەی هاووڵاتیان سەبارەت بە رووداوەكانی هاتووچۆ دەدەن".
جووتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 17-09-2020 بڵاویكردووەتەوە رایگەیاندووە " كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەماوەی یەك ساڵی تەمەنیدا، چەندین پرۆژەی گرنگی رێگەوباون لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان جێبەجێ كردووە".
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستووەتەڕوو " وەزارەت سەرپەرشتیی 69 پرۆژەی بەردەوامی رێگەوبان دەكات كە بە بودجەی دوو ترلیۆن و 475 ملیار و 868 ملیۆن دینار جێبەجێ دەكرێن، هەروەها پرۆسەی كێشكردن لە وێستگەكانی كێش لە پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین بە گوژمەی دوو ملیۆن و 438 هەزار و 72 دینار جێبەجێكراون".
جوتیار عادل لە بەشێكی دیكەی روونكردنەوەكەدا ئاماژەی بەوەداوە "وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن لە هەڵمەتی خێرای چاككردنەوەی رێگەوبانەكانی نێوان شارەكان لە ماوەی 70 رۆژدا، 79 پرۆژەی بە بەهای زیاتر لە (42) ملیار دینار لە هەولێر، سلێمانی و دهۆك جێبەجێكردووە".
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەشڵێت "وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار تەنیا لە بەشی رێگەوباندا، بەشی كۆتایی پرۆژەی ستراتیژیی 120 مەتری هەولێر لە نێوان رێگەی سەرەكیی هەولێر - موسڵ تاوەكو رێگەی هەولێر - كەركووك بە گوژمەی زیاتر لە 88 ملیۆن دۆلار جێبەجێكردووە، شەقامی بارزانی لە دهۆك بە پرۆژە خزمەتگوزارییەكانییەوە بە بەهای 69 ملیار دینار جێبەجێكراوە، هەردوو پرۆژەی 150 مەتری هەولێر و 100 مەتری سلێمانیش لە جێبەجێكردندان".
جووتیار عادل دەشڵێت " حكومەت سەرەڕای بارودۆخی سەختی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەپێی توانایی خۆی لە پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی بواری رێگەوبان بەردەوام بووه و بە هیچ شێوەیەك لە بەرنامە و پلانە راگەیەندراوەكانی بۆ پێشخستن و بەرفراوانكردنی رێگەوبانەكانی هەرێم سڵ ناكاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هاوسەنگی لە پرۆژە جیاوازەكانی نێشتەجێبوون، رێگەوبان، ئاو و كارەبا و خزمەتگوزارییە گشتییەكانی دیكە لە تەواوی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان بەدی دینێت".
لە كۆتاییشدا وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت "لە هەرێمی كوردستان، ئەگەر چی هێشتا هێڵی شەمەندەفەر نییە، بەڵام بە رێگەی قیڕتاو و نۆژەنكراودا هاتووچۆ دەكەین".