کوردستانی
زەردەشتییەكان ئەنجومەنی رێكخراوەكەیان لە كەركوك دامەزراند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
ئێوارەی ئەمڕۆ لە سەنتەری رۆشنبیری كەركوك، "ئەنجومەنی رێكخراوی یەسنا بۆ گەشەی فەلسەفەی زەردەشتی" كرایەوە، مەراسیمی كردنەوەی ئەنجوومەنە بە شێوازی و مەراسیمی تایبەتی ئاینی زەردەشتییەكان بەڕێوەچووە، تێیدا ئەنجومەنێك وەك نوێنەرایەتی رێكخراوی یەسنا لە كەركوك هەڵبژێردرا.
ئاسرەوان قادرۆك، بە مەودا میدیای وت "رێكخراوی یەسنا بۆ گەشەپێدانی فەلسفەی زەردەشتی ماوەی پێنج ساڵە لە هەرێمی كوردستان دامەزراوە و لە زۆربەی شارەكانی دیكەی كوردستان نوێنەرایەتیان هەیە".
وتیشی "لەسەر داوكاری كوردانی ئێرە كە پێیان خۆشبوو لە كەركوكیش ئەنجومەنێك هەبێت ئەنجومەنەكەمان راگەیاند، كە كار بۆ پێكەوەژیان و یەكتر قبوڵكردنی ئاینەكان دەكەین، چونكە بنەمای ئاینی زەردەشتی لەسەر بنەمای یەكتر قبوڵ كردنە".
ئاسرەوان قادرۆك، ئەوەشی خستەڕوو "شاری كەركوك شاری پێكەوەژیان و یەكتر قبوڵكردن و فرە ئاین و فرە مەزەهەبە، ئێمەش ئەمڕۆ وەك زەردەشتییەكان بوونی خۆمان لەم شارە راگەیاند".