کوردستانی

هۆڵەندا هاوكاری هەرێم دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆڵەندا هاوكاری هەرێم دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

هۆڵەندا هاوكاری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات، بەمەبەستی بەرەو پێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ،  وەزیری كشتوكاڵیش رایدەگەیەنێت لێكتێگەیشتنی هاوبەش لەنێوانمان واژۆ دەكەین.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 17/9/2020، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە ئامادەبوونی كەریم سلێمان، بریكاری وەزارەت و ژمارەیەك بەرێوەبەری گشتی پێشوازیكرد لە هانس سمۆلدرس، راوێژكاری كشتوكاڵی بۆ كونسوڵخانەی گشتی هۆڵەندا لە كوردستان و باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغدا و شاندێكی یاوەری .

لە كۆبوونەوەیەكدا باس لە هەماهەنگی نێوان هەردوولا كرا بۆ بەرەو پێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری، لەم چوار چێوەیە بۆ ئاسانكاری چەند هەنگاوێك گفتوگۆی لەسەر كراو بڕیاردرا، لیژنەیەكی راوێژكاری هاوبەش دروست بكرێت بۆ زانینی پێداویستیەكان و راهێنانی جوتیاران.

بەوتەی وەزیری كشتوكاڵ لێكتێگەیشتنێك واژۆ دەكرێت بۆ بەرەو پێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری، هەروەها جەختكرایەوە لەسەر هەماهەنگی بۆ جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەك بەشێوەی سیستەمی (PPP) هاوبەشی نێوان كەرتی گشتی و تایبەت. 

Qaiwan
Qaiwan